فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورک دەورووبەری گوندی میسک-یان لە کانی ماسی بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ شەوی رابردوودا دەوروبەری گوندی میسک لە شارۆچکەى کانی ماسی لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شوێنە مەدەنییەکان و شوێنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە باشووری کوردستان بۆردومان دەکەن.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو کاتژمێڕ ٢٣:٠٠ هێرشیان کردە سەر گوندی میسک لە شارۆچکەى کانی ماسی و بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر لە ناوچەکە کەتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر پێرێ لە ناوچەى باگێر لە ناوچەى ئامێدی ئۆتۆمبێلێکى مەدەنیی هاووڵاتییەکیان کردبووە ئامانج و بۆردومانیان کرد.

ژ.ت